دوو سبەی پەرلەمان کۆدەبێتەوە و لێبڕینی مووچەش لە بەرنامەی کاردانییە

لڤین:
لەسەر بانگهێشتی سەرۆکایەتی پەرلەمان، بڕیارە دوو سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە و لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانیش لە بەرنامەی کاردانییە.
ڕۆژی 14 ی نیسان، پەرلەمانی کوردستان کۆدەێتەوە و گفوگۆ لەسەر دۆخ و گوزەرانی کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکات.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکات، ڕۆژی چوارشەممە لە پەرلەمان ئامادەبن سەبارەت بە گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنه‌ی پێكهاتوو به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (پێنجه‌م)ی مادده‌ی (16) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ سه‌ردانیكردنی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ بۆ ئاگاداربوون له‌دۆخی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه‌كاندا، به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
ڕۆژی 14ی نیسان هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی تاوانی ئەنفال و بڕیارە پەرلەمانی کوردستان لەو ڕۆژەدا دۆخی ژیانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان تاوتوێ بکات.