بە وێنە… تەرمی ئەفسەرێک دۆزرایەوە

لڤین:

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئەفسەرێکی سوپای عێراق لە ناوچەی تەنەومە لە پارێزگای بەسرە دزۆرایەوە.

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقەوە ئاشکرایکرد،هێزە ئەمنیەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی مورتەزا ئیبراهیم، سەوادیان لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزیوەتەوە لە ناوچەی تەنەومە لە قەزای شەتولعەرەب لە پارێزگای بەسرە.

بە گوێرەی زانیارییەکان مورتەزا ئیبراهیم ئەفسەری پلە یەک بووە، لە سوپای عێراق و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و هێزە ئەمنیەکانیش دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button