سەرۆکی هەرێم لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵای دیکەی عێراق کۆبوەوە

لڤین:
لە سێیەم ڕۆژی سەردانەکەیدا بۆ بەغداد نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵای دیکەی عێراق کۆبوەوە و بڕیاریشە دوای چەند کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەمڕۆ بگەڕێتەوە هەرێم .
لە بەردەوامی سەردانەکانی بۆ لای سەرکردە سیاسییەکانی عێراق، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای گردبوونەوەی ئیسڵاح و عەمەلی کرد و لەلایەن سەلیم جبووری، سەرۆکی گردبوونەوەکە و سەرۆکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، دواتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقی کرد و ئێستا هەردوولا لە کۆبوونەوەدان.
بڕیارە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنیە و هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان بڕیاریشە دوای کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ بەغدا بهێنێت و بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.
لە دوو رۆژی رابردوودا سهرۆكی ههرێمی كوردستان سهردانی ژمارهیەک سهركرده و هێزه سیاسییهكانی عێراقی كرد و لە کۆبوونەوەکانیدا، دۆخی سیاسی، ئابووری و ئهمنیی عێراق و پەیوەندی هەولێر و بەغداد و هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقی لەگەڵ لایەنەکان تاوتوێکرد.