شاندی حکومەت لە پەرلەمانە و لەسەر بودجە و مووچە كۆدەبنەوە

 لڤین:

شاندی حكومەتی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستانە و بڕیارە لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی و سەرۆكی فراكسیۆنەكان و لیژنە تایبەتمەندەكان كۆببێتەوە و پرسی بودجە و مووچە تاوتوێبکەن.

کەمێک پێش ئێستا شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی گەیشتە پەرلەمانی كوردستان و بڕیارە لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان و لیژنە تایبەتمەندەكان كۆببێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان بڕیارە شاندەکە لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان و لیژنە پەیوەندیدارەكان كۆبنەوە و تێیدا شاندەکە ئەوە دەخاتەڕوو کە لە ماوەی ئەو چەند مانگەی چوونەتە بەغداد چیانکردووە و گەیشتووەتە چ ئەنجامێك، هەروەها ئەوە ڕوونبکرێتەوە کە پشکی هەرێمی کوردستان بەپێی رێککەوتنی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند چەند دەبێت بۆئەوەی بزانن چارەنووسی مووچە چی لێدێت و بەرچاوڕوونی هەبێت، تاوەکو بە زوویی پرۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button