كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی میانمار 600 كه‌سی تێپه‌ڕاند

لڤین:
كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی میانمار 600 كه‌سی تێپه‌ڕاند و هەزاران خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون.
ماڵپەڕی بی بی سی، بڵاویکردەوە، لەدوای کودەتاکەی مانگی رابردووی میانمار، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 600 خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە کوژراون.
لە لایەکی دیکەشەوە رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤ، ئاشکرایانکرد، تائێستا زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س له خۆپیشانده‌رانی میانمار ده‌ستگیركراون و فه‌رمانی دەستگیرکردنیش بۆ سەدان كه‌سی دیکە ده‌رچووه.
له سه‌ره‌تای مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا سوپا كوده‌تای به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌ڵبژێدراوی میانماردا کرد و لەو کاتەوە خۆپیشندان و ئاڵۆزیی لەو وڵاتە سەری هەڵداوە و سەرەڕای داواكاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سوپای میانمار به‌رده‌وامه له توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی حكومه‌تی پێشترن.