چەند بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن

لڤین:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، چه‌ند بڕیارێكی نوێی پەیوەست بە پرۆسەی خوێندن ده‌ركرد و ئاماژه به‌وه ده‌دات، خوێندن به‌شێوازی ئه‌لیكترۆنی و ئۆنلاین له ناوه‌نده‌كانی خوێندن له قۆناغەکانی 1ی بنه‌ڕه‌تی تا 11ی ئاماده‌یی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نوسراوێكی له لاپەڕەی فه‌رمی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا چه‌ند بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه ئاشکراکرد.
لە بەشێک لە بڕیارەکاندا هاتووە: له ڕۆژی شه‌ممه‌وه 17/4/2021، خوێندن به شێوازی ئه‌لیكترۆنی و ئۆنلاین له ناوه‌نده‌كانی خوێندن (حكومی و ناحكومی) له قۆناغی 1ی بنه‌ڕه‌تی تا 11ی ئاماده‌یی و په‌یمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به شێوەی ئیلزامی به‌رده‌وامی ده‌بێت.
ئاماژە بۆ ئەوە شدەكات، کە پێش وادەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی ئەگەر هەڵسەنگاندنی تەندروستی ڕێگا بدات خوێندنی ناو پۆل بە شێوازی تەناوب دەستپێدەكاتەوە.
لە بڕیارەکاندا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، كارگێڕیی قوتابخانه‌كان له ڕۆژانی دووشه‌ممه و چوارشه‌ممه له قوتابخانه‌كاندا ده‌وام ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها مامۆستایان له هه‌فته‌یه‌كدا یه‌ك ڕۆژ سه‌ردانی قوتابخانه ده‌كه‌ن و ڕاپۆرتی هه‌فتانه‌ی خۆیان پێشكه‌شی كارگێڕیی قوتابخانه‌كانیان ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده باسی له‌وه‌ش كردووه، به هه‌ر شێوازێكی ئه‌لیكترۆنی كه گونجاو بێت، مامۆستایان پابه‌ند بن به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ قوتابییان.
ده‌قی بڕیاره‌كان: