نرخی دۆلار چووە بەرزترین ئاست

لڤین:
بە های دۆلار بەرامبەر بە دینار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ برزترین ئاستی تۆمارکرد.
ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی دۆلار گۆڕانکاریی بەسەرداهات و بەرزتر بوەوە، لە ئێستادا لە بازاڕی دراو 100 دۆلار بەرامبەر بە 147 هەزار و 650 دینار، ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ بەیانی 100 دۆلار بەرامبەر بە 147 هەزار و 400 دینار بوو.
لە ئێستادا، نرخی دراوەبیانییەکان بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار بە 147 ھەزار 650 دینارە
100 پاوەن بە 202 ھەزار دینارە
100 یۆرۆ بە 174 ھەزار و 500 دینارە
100 لیرەی تورکی بە 17 ھەزار و 500 دینارە
100 دۆلار بەرامبەرە بە دوو ملیۆن و 278 هەزار تمەنی ئێرانی