تەندروستی جیهانی دڵنیایی دەدات لە سەلامەتی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا

لڤین:

رێکخراوی تەندروستی جیهانی  بە فەرمی دڵنیایی دەداتە خەڵکی لە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا و دەڵێت هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لە کاریگەر نەبوونی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا دەکات.

لقی عێراقی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، یچ کەناڵێکی نافەرمی بەکار ناهێنێت بۆ  بڵآوکردنەوەی زایاری لە بارەی بابەتە تەندروستییەکان و دەشڵێت، کوتانەکانی پەتای کۆڤید ١٩خاڵی وەرچەرخانن لە شەڕی روبەڕووبونەوەی ئەم پەتا جیهانییە.

ئەوشی روونکردووەتەوە کە سودەکانی ئەو کوتانانە زۆر زیاترن لە کاریگەریە لاوەکیە دەگمەنەکان و داواش لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان تۆمار بکەن و کوتانەکان وەربگرن بە زوترین کات.

ئەوەشی وتووە کە تەنها کاتێک دەتوانن ئەو پەتایە تابگرن کە زۆرینەی خەڵکی عێراق کوتانەکانیان وەرگرتبێت و دەشڵێت: ئەم بەرزبوونەوە کتوپڕەی ماوەی رابردووی تووشبوون لە عێراق جێای دڵەڕاوکێیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button