باوکێک بەهەڵە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە منداڵە 3 ساڵانەکەیدا و کوشتی

لڤین:

 لەقەزای کەلار، باوکێک بەهەڵە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە منداڵە 3 ساڵانەکەیدا و بەو هۆیەوە کوشتی.

بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار باوکێک بە ئۆتۆمبێل منداڵە تەمەن 3 ساڵانەکەی خۆی دەشێلێت و بەوهۆیەوە گیانلەدەستدەدات.

لەو بارەیەوە عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاند “بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارەوە تەرمی منداڵێکی سێ ساڵان هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی شێلان بە ئۆتۆمبێل گیانی لەدەستدابوو”.

ئاماژەی بەوەشکردووە “بەوتەی باوکی منداڵەکەی ناوی (لاهور ئاری فەیزولا)یە و تەمەنی سێ ساڵە بەیانی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلەکەی کە جۆری جێب لاریدۆیە لەلای ماڵی خۆیان بە هەڵە شێلاویەتی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button