نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مالکی و عامری و زاری کۆبوەوە

لڤین:

زنجیرە دیدارەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسی لایەنە سیاسییەکانی عێراق، لە بەغداد بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا لەچەند کاتژمێری ڕابردوودا لەگەڵ جەمال زاری، نوری مالیکی و هادی عامری کۆبوەوە.

لە میانەی سەردانە دوو ڕۆژییەکەیدا بۆ بەغداد، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ جەمال زاری، ئەمینداری گشتیی پرۆژەی نیشتمانی کۆبووەوە کە یەکێکە لە سەرکردە سوننەکانی عێراق.

پاشان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا کۆبوەوە.

هەردوای ئەوەش سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح-ی کردووە لەگەڵیدا کۆبوەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی دوو رۆژە لە بەغدایە، ئێوارەی دوێنێ، لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوەوە، هەروەها لەگەڵ د. فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی عێراق و ئوسامە نوجەیفی، سەرۆکی بەرەی رزگاری و پەرەپێدان کۆبووەوە و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر کۆببێتەوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button