داوادەکرێت سکاڵای یاسایی دژی بەرپرسی گومرگی فیشخابور تۆماربکرێت

لڤین:

بەتۆمەتی قاچاخچێتی و هێنانی ئاژەڵی سوری بە نایاسایی و دەستکەوتنی 125 هەزار دۆلار لە ڕۆژێکدا بە نایاسایی، داوادەکرێت سکاڵای یاسایی دژی بەرپرسی گومرگی فیشخابور تۆماربکرێت.

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لە نوسراوێکدا داوا لە داواکاری گشتی دەکات سکاڵای یاسایی دژی بەرپرسی گومرگی فیشخابور بجوڵێنێت.

لە نوسراوەکەدا ئەو پەرلەمانتارە هۆکاری جوڵاندنی سکاڵاکەی دژی ئەو بەرپرسەی گومرگ لە چەند خاڵێکدا ڕوونکردوەتەوە کە بریتین لەمانەی خوارەوە:

– ڕۆژانە ٥ ھەزار ئاژەڵی سوری بە نایاسایی”قاچاخ” و بەبێ گومرگ لە فیشاخبورەوە دەھێندرێتە ھەرێمی کوردستان و بەسەرجەم بازگەکانی ئاسایشی دا تێپەڕدەکرێت.

– قازانجی ئەوانەی ئەم کارە دەکەن لە ڕۆژێکدا 125ھەزار دۆلارە، بەھۆی قازانجی ئەم دەسەڵاتدارانە ھەزاران ئاژەڵدار تووشی مایەپوچی دەبێت و بەرھەمی ناوخۆ لەنێو دەچێت.

– ئەم قاچاخچێتیە کاریگەری گەورەی لەسەر ھەرزانکردنی نرخی گۆشت نیە، چونکە پێش ھاتنی ئاژەڵی قاچاخ کیلۆیەک گۆشت لە مەیدانی ئاژەڵان 4750 دینار بووە و ئێستا تەنیا 500 دینار دابەزیووە.

– ئەم ئاژەڵانە بەبێ پشکنین و کەرەنتینە داخڵدەکرێن و گۆشتەکەش بۆنێکی ناخۆشی ھەیە و مەترسی تەندروستی دروستدەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button