نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ حەکیم و نوجەیفی کۆبوەوە

لڤین:
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی عێراق و ئوسامە نوجەیفی، سەرۆکی بەرەی رزگاری و پەرەپێدان کۆبووەوە.
لە دووەم رۆژی سەردانەکەی بۆ شاری بەغدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گەیشتە بارەگای رەوتی حیکمەی نیشتمانی و لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی عێراق کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عەممار حەکیم، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئوسامە نوجەیفی، سەرۆکی بەرەی رزگاری و پەرەپێدان کۆبووەوە.
بڕیارە دوای کۆبوونەوەی نێوان ئوسامە نوجێفی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای ئەمینداریەتی گشتی پرۆژەی نیشتمانی بکات و لەگەڵ شێخ جەمال زراری، ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانی کۆببێتەوە، کە ئەویش سەرکردەیەکی سوننەکانە.
هەر لە بەردەوامی سەردان و کۆبوونەوەکانی لە بەغدا بڕیاروایە، نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ هەریەک لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر کۆببێتەوە.