پارێزەرە ئەمریکییەکەی سەدام کۆچی دواییکرد

لڤین:
رامزی کلارک، وەزیری دادی پێشووتری ئەمریکا و پارێزەری نێودەوڵەتی سەدام حسێن سەرۆکی رژێمی بەعسی عیراق، لە تەمەنی 93 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.
رامزی کلارک، وەزیری پێشووی دادی ئەمریکا و ئەندامی تیمی پارێزەرەکانی سەدام حسێن سەرۆکی ڕژێمی بەعس لە تەمەنی 93 ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی لە شاری مانهاتنی ویلایەتی نیویۆرک کۆچی دواییکرد.
کلارک، لە ماوەی ساڵانی 1967 بۆ 1969 وەزیری دادی ئەمریکا بووە، یەکێک بوو لە تیمی پارێزەران، کە لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە کاتی دادگایی کردنیدا بەرگریی لە سەدام حسێن دەکرد.
رامزی کلارک، لە 18ی 12ی 1927 لە دایکبووە، کۆلێژی مافی لە زانکۆی شیکاگۆ تەواو کردوە، ئەندامی پارتی دیموکرات بووە لە 28ی 1- 1965 تاوەکو 10ی 3- 1967 جێگری داواکاریی گشتیی ئەمریکا بووە.