بڕی باران بارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو لە هەرێم بڵاوکرایەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم و باری کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی کەشناسیی هەرێم، لە حاجی ئۆمەران زۆرترین باران باریوە کە زیاترە لە 18 ملیم و لە سلێمانیش 7.9 ملیم باریوە.

کەشناسی ئاشکراشیکردووە کە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەروەها سبەینێش بەهەمان شێوە دەبێت لە گەڵ ئەوەی هەندێک کات لەهەندێ ناوچە ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button