ئەمڕۆ بڕیار لە بارەی درێژکردنەوە یان لابردنی قەدەغەی هاتووچۆوە دەدرێت

لڤین:
ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، کۆدەبێتەوە و بڕیار لە بارەی درێژکردنەوە یان لابردنی قەدەغەی هاتووچۆوە دەدات.
بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم کۆببێتەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان بڕیار لەسەر درێژکردنەوە یان هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ دەدرێت، هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا رێکاری نوێ بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەگیرێتەبەر بە تایبەت لە مانگی ڕەمەزاندا.
پێشتر لیژنەی باڵای رووبهڕووبوونەوەی کۆرۆنا، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی لە کاتژمێر 8:00ی شەو بۆ 6:00ی بەیانی دابوو کە بڕیارەکە تا 12ی ئەم مانگە درێژەی دەبێت و ئەمڕۆش بڕیار لەسەر درێژکردنەوە یان لابردنی قەدەغەکە دەدرێت.