لە كەركوك تەرمی منداڵێکی 10 ساڵان لەسەر خۆڵ و خاشاک دۆزرایەوە

لڤین:

لە گەڕەکێکی شاری كەركوك تەرمی منداڵێکی 10 ساڵان لەسەر خۆڵ و خاشکی ماڵان دۆزرایەوە.

لە بارەی ڕووداوەکەوە رائید عامر نوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك، ڕاگەیاند: دوێنێ ئێوارە لە گەڕەكی فەیلەقی شاری كەركوك تەرمی منداڵێك بەناوی (ز. س.خ) دۆزرایەوە کە بە ڕەگەز كوڕە و تەمەنی 10 ساڵە.

ئەوەشی وت کە منداڵەکە لە بەرەبەیانی دوێنێوە دیار نەماوە و دواتر تەرمەكەی لەسەر پاشماوە و خۆڵ و خاشاکی ماڵان دۆزراوەتەوە و کە “پێدەچێت ئۆتۆمبێل لێ دابێت”.

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک، ڕاشیگەیاند، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button