لەکەمتر لە کاتژمێرێکدا 5 بوومەلەرزە لە پێنجوێن روویاندا

لڤین:
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا لەسنوری قەزای پێنجوێن 5 بوومەلەرزە بە پلەی جیاواز روویانداوە.
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لەکاتژمێر 4:35 بۆ 5:22 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 5 بوومەلەرزەی یەک لەدوای یەک لەسنوری قەزای پێنجوێن روویانداوە کە گوڕەکانیان لەنێوان 3 بۆ 3.7 پلە بوون بە پێوەری رێختەر و هاوڵاتییانیش هەستیانپێکردوە.
کات و گۆڕی بومەلەرزەکان بەمشێوەیەیە:
– کاتژمێر 4:35 گوڕیی 3.4 بەپلەی رێختەر
– کاتژمێر 4:46 گوڕیی 3.8 بەپلەی رێختەر
– کاتژمێر 4:48 گوڕیی 3.6 بەپلەی رێختەر
– کاتژمێر 4:48 گوڕیی 3.0 بەپلەی رێختەر
– کاتژمێر 5:22 گوڕیی 3.7 بەپلەی رێختەر