سەرۆک کۆماریش پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرد
سەرۆکی هەرێم و محەمەد حەلبوسی کۆبونەوە

لڤین:
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق و سەرۆک کۆمار کۆبوەوە و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگى به‌رده‌وامى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان کردەوە.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌غداد نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق کۆبوه‌وه.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ سه‌باره‌ت به کۆى پێشهاته‌کان و دۆخى وڵات و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش کرا و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان به‌پێى ده‌ستور و جێبه‌جێکردنى به‌نده‌کانى یاساى بودجه‌ى فیدراڵى ٢٠٢١کرایه‌وه به جۆرێک مافى هاوڵاتیانى عێراق بپارێزێت.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژه به گرنگیى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له واده‌ى دیاریکراوى خۆیدا و ڕه‌خساندنى که‌شێکى له‌بار بۆ ئه‌نجامدانى کرایه‌وه به جۆرێک هاوڵاتیان نوێنه‌رانى خۆیان به ئیراده‌یه‌کى ئازاد هه‌ڵبژێرن و متمانه‌یان به ئه‌نجامه‌که‌ى پته‌و بکات.
هاوکات هەر ئەمڕۆ شەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازیكرد لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان و دواپێشهات و گۆرانكارییەكانی ناوچەكە گفتوگۆیان كرد.
لەكۆبوونەوەکەی سەرۆک کۆمار و نێچیرڤان بارزانی بەتایبەتی گفتوگۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراو دووپاتکرایەوە كە پێویستە زەمینەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بڕەخسێت كە گوزارشتی راستەقینەی ئیرادەی دەنگدەران بێت لەپێناو تێپەڕاندنی قەیران و ناكۆكییەكانی ئێستا و زامنكردنی سەقامگیری و ئارامی لە داهاتوودا.
هەردوو بەرپرسە باڵەکەی کورد لە عێراق و هەرێم بەگرنگییەوە باسیان لە پەسەندكردنی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ و چەسپاندنی پشكی هەرێم كرا، تەئكیدیشكرایەوە كە پێویستە بودجە لەپێناو دابینكردنی خۆشگوزەرانی ھاووڵاتیان و چارەسەركردنی كێشەكانی بژێوی ژیان و موچە جێبەجێ بكرێت، هاوكات ئاماژە بەوەدرا كە پێویستە ئەمە سەرەتای گفتوگۆیەكی بونیاتنەرانە بێت بۆ چارەسەری سەرجەم كێشەكانی نێوان و حكومەتی فیدراڵ و هەرێم بەگوێرەی دەستوور.