وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی ئاراستەی مەسرور بارزانی کرد

لڤین:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاوە لەبارەی دایەلۆگی ستراتیجی عێراق-ئەمەریکا پێدەگات.
لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سوپاسی هەوڵ و پشتگیریی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دایەلۆگی ستراتیجی عێراق-ئەمەریکا دەکات.
بە گوێرەی راگەیەیندراوەکە لە پەیامەکەیدا ئەنتۆنی بلنگین کە لە دوای کۆتاییهاتنی گەڕی سێیەمی دایەلۆگی ستراتیجی عێراق- ئەمەریکا نێردراوە، سوپاسی هەوڵ و پشتگیرییەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی، بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان .