سبەینێ بە فەرمی یەکەم رۆژی رەمەزان دیاری دەکرێت

لڤین:

سبەی ئێوارە لیژنەی بینینی مانگ لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارەكانی هەرێمی کوردستان كۆدەبنەوە ویەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری دەکەن.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایگەیاند سبەینێ لیژنەی بینی مانگ لە هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننەی عیراق، بڕیار لە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەدات.

بە گوێرەی پێشبینییەکان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ لە نێوان ١٢ی مانگ و١٣ی مانگدا ماوەتەوە و سبەینێ یەکلایی دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button