ئێران: تا سزاکان لەسەر وڵاتەکەمان هەڵنەگیرێن هیچ هەنگاوێک نانێین

لڤین:
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند وڵاتەکەی هیچ هەنگاوێک نانێت لە گەڕانەوەی بۆ ڕێککەوتنە ناوکیەکە مەگەر پشتڕاستکردنەوە بۆ هەڵگرتنی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران بکرێت .
عەباس ئەراغچی وتیشی “دەبێت دڵنیا بکرێن کە سزاکان لاببردرێن پێش ئەوەی هەر هەنگاوێک لەلایەن ئێمە بنرێت”.
ئەو وتیشی: ئێمە باوەڕمان بەوە نییە سزاکان لە ژێر سیاسەتی (هەنگاو بە هەنگاو) هەڵبگرن و دەبێت هەموویان بە یەکجاری هەڵبگرن.
ئەوەشی روونکردەوە زیاتر لە هەزار و 500 سزا بەسەر ئێراندا سەپێندراوە و دەبێت هەڵیانبگرن، دڵنیا بین لەوەی کە ئێمە بەبێ کێشە بتوانین نەوت بفرۆشین.