گەنجێک لە ئەشکەوتی هەزار مێرد کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

لڤین:

له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی له‌ئه‌شكه‌وتی هه‌زارمێرد گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ  گیانی لەدەستدا.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ گه‌نجێك له‌ شاخی به‌رانان له‌نزیك ئه‌شكه‌وتی هه‌زارمێرد كه‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و گیانی لەدەستداوە.

‌بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنیەکان  گه‌نجه‌كه‌ ناوی (س. فـ س) ‌ و ته‌مه‌نی 21 ساڵه‌، تەرمەکەی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button