سێ کرێکار دیوارێکیان بەسەردا ڕووخاو گیانیان لەدەستدا

لڤین:
سێ کرێکار، لە کاتی کارکردندا دیوارێک بەسەریاندا ڕووخاو بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ لە گوندی گورگەچاڵی سەر بە پارێزگای کەرکوک، لە کاتی کارکردندا دیوار بەسەر سێ کرێکاردا رووخاو بەوهۆیەوە هەرسێ کرێکارەکە گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان کرێکارەکان هەرسێکیان خزمی یەکترن و لەنەتەوەی عەرەبن، دانیشتووی سنوری پارێزگای کەرکوکن و ئەمڕۆ هەرسێکیان بۆ کارکردن چوونەتە ئەو گوندە بەڵام ئەو ڕووداوەیان بەسەردا هاتووە.