عەلی حەمە ساڵح: پارتی ڕێککەوتنی لەگەڵ بەغدا بۆ خۆی کردووە

لڤین:

عەلی حەمە ساڵح، جەختدەکاتەوە هەرێمی کوردستان ئامادەنییە نەوت ڕادەستی بەغدا بکات، دەشڵێت: پارتی لەگەڵ بەغدا تەنها ڕێکەوتنی بۆ خۆی کردووە، بۆ ئەوەی نەوت سەربەخۆ بفرۆشرێت، ڕەخنەی توندیش لە نوێنەرانی شاندی دانوستانکاری یەکێتی و گۆڕان دەگرێت.

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان، لە فەیسبووکی خۆی لەگەڵ دانانی وێنە و قسەیەکی جوتیار عادل، وتبێژی حکومەتی هەرێم کە دەڵێت: (سەرکەوتووبووین لەوەی نەوتمان ڕادەستی بەغدا نەکرد)، سەبارەت بە ڕێککەوتنی هەرێم و ناوەند و لێکەوتەکانی نوسینێکی بڵاو کردوە.

دەقی نووسینەکە:

بۆ یەکێتی و گۆڕان! ئەی سەرکەوتنی ئێوە!

کاتێک دەمانوت: ئەم ڕێککەوتنە بۆ بودجەو مووچە نەکراوە! تەنیا لە پێناوی ئەوەدا بوە یاسای بودجە ڕێگا بدات ھەرێم نەوت بفرۆشێت سەدان جنێو تۆمەت و بوختانیان کرد..

پارتی، ئەوەی لاگرنگ بوو دەستی کەوت! بەڵام یەکێتی و گۆڕان سەرۆک و زۆرینەی وەفدی دانوستانکار بوون.. وتیان: لە پێناوی مووچەی خەڵک دانوستان دەکەین و ئامادەین لەم پێناوە سەدان جاری دیکە بچینە بەغدا!!

دەیان بەیاننامە لەلایەن ئەو سیاسی و بەرپرسانەوە دەرکرا، کە ھیچ لە بودجەکە نەگەشتبوون دەیان وت دەستکەوتە بۆ ئێمە! سەرکەوتنمان بەدەستھێنا!

کام سەرکەوتن! خۆ ئەگەر ئەمە دەستکەوت بێت دەبێت بڕینی مووچە لابدا!

پارتی، ئەمەی بۆ خۆی کرد و ئەو کارەتەی دەستکەوت سەربەخۆ بۆی ھەبێت نەوت بفرۆشێت! ئەی ئێوە بۆ مووچەخۆرتان کرد یان ھەمان ئەو سیاسەتەی پارتی باوەڕی پێیەتی..

بۆچی ڕاشکاوانە ئەمەتان بە خەڵک نەوت!

بڕوانن: ھیچ کام لە بەرپرسان ئامادەن بڵێن: بەغدا چەند پارە دەنێرێت، نا!! چونکە دەزانن ڕێککەوتنەکە بۆ پارە نیە..

ئەم قسەیەی جوتیار عادل، وتبێژی حکومەتی هەرێم (سەرکەوتووبووین لەوەی نەوتمان ڕادەستی بەغدا نەکرد) ئەوە ڕەتدەکاتەوە ھەرێم ئامادەبووبێت نەوت بنێرێت!!

ئەم مانگە و مانگی دواتر ڕاستی ئەم قسانە دەردەکەوێ..

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button