بنەماڵەی بارزانی… لەگەڵ بنیاتنانەوەی فڕۆکەخانەی موسڵ نین..!!

وەرگیراوە لە فەیسبووکی دڵشاد مەجید

یەکێک لەو بابەتانەی، نێچیرڤان بارزانی لەدوا سەفەری بۆ فەرەنسا، باسی لێکردووە داوای لە ماکرۆن کرد کە دروستکردنی فڕۆکەخانەکەی موسڵ بدەن بە کۆمپانیاکانی گروپ کار..!!

فەرەنسا قەرزێکی ٣٠٠ ملیۆن یورۆیی وەک فەند داوە بەعێراق بۆ دروستکردن و بنیاتنانەوەی فڕۆکەخانەی موسڵ..

کە کۆمپانیای (فڕۆکەخانەکانی پاریس)ی فەرەنسی دەیەوێ لەگەڵ کۆمپانیایەکی ناوخۆی عێراق جێبەجێی بکات.

لەھەمانکاتدا کۆمپانیای (کورک – قالیۆنی) تورکییش داوای ئەو پرۆژەیەی کردبوو، بەڵام تورکەکان دوورخرانەوەو درایە کۆمپانیا فەرەنسیەکە.

بۆیە دەڵێن: ئەگەرێکی زۆر ھەیە تورکەکان لەپشت ئەو داوایەی نێچیرڤان بارزانین،

بەرحاڵ ئێستا ئەم بڕە پارەیە لەناو یاسای بودجەی ئەمساڵی ٢٠٢١ بۆ ئەو پڕۆژەیە جێگیرکرا.

پارتی .. بەبەھانەی قەرز وەرگرتن لەم دۆخە ئابووریە، زەرەر بە ئابووری عێراق دەگەیەنێ، ھەوڵێکی زۆری دا ئەو قەرزە بۆ دروستکردنی ئەو فڕۆکەخانەیە، نەخرێتە ناو بوودجەی ئەمساڵی حکومەتی عێراق. بەڵام گوێ بەپارتی نەدرا..

چونکە پارتی کردنەوەی فڕۆکەخانەی موسڵ، بەکارەسات دەزانێ بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی ھەولێر.

لەبەرئەوەی ئەو کاتە خەڵکی زۆری کەرکوک و سەڵاحەدین و موسڵ لەڕێگای موسڵەوە سەفەر دەکەن.. بەڵکو ترسی ئەوەشیان ھەیە، خەڵکی دھۆکیش لەبەر نزیکی موسڵ بۆیان لە ھەولێر، بە ڕێگای موسڵ سەفەر بکەن.

بۆیە ھەموو ھەوڵێک دەدەن ئەم پرۆژەیە سەرنەگرێ.

ئێستاش حکومەتی عێراقی بۆ ئەومەبەستە گفتوگۆی لەگەڵ چەند کۆمپانیەکی ناوخۆ و کردووە کە ئەو پرۆژەیە لەگەڵ کۆمپانیە فەرەنسیەکە جێبەجێ بکەن.

ئامانجی نێچیرڤان بارزانی لەوەرگرتنی ئەو پرۆژەیە، لەڕێگای فەرەنسا، بۆ مردارکردنەوە و جێبەجێ نەکردنی دروستکردنی فڕۆکەخانەکەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button