جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە:

یاسای شەهیدان هەموار دەکرێتەوە لە بەرژەوەندی پێشمەرگە

لڤین:

بۆئەوەی ئەو پێشمەرگانە بەشەهید هەژماربكرێن كە لەكاتی ئەركەكانی بە كارەسات و رووداوی نەخوارو گیان لە دەستدەدەن، لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی كوردستان لەهەوڵی ئامادەكردنی پڕۆژەیەكە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای وەزارەتی كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوەكان.

عوسمان سێدەری پەرلەمانتاری یەكێتی و جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان بە میدیای حزبەكەی راگەیاندوە: وەك لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان لەهەوڵداین هەموو ئەو پێشمەرگانەی بەهۆی كارەسات‌و رووداوی نەخوازراو لەكاتی ئەركەكەی گیانلەدەست داوە بە شەهید هەژمار بكرێن.

وتیشی”بۆ ئەو مەبەستە وەك لیژنەی پێشمەرگە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا گفتوگۆی جددیمان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی هەرێم كردوە تاكو بتوانین پرۆژەیاسایەك بۆ هەمواركردنەوەی یاسای وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی هەرێمی كوردستان ئامادە بكەین”.

جێگری سەرۆكی  لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمان ئاماژەی بەوەشكرد”چەندین پێشمەرگە هەیە بەكارەسات گیانیان لەدەستداوە،  هەندێكیان ئەوانەن لەكاتی گەڕانەوەیان لەسەنگەرەكانی پێشمەرگە لەشەڕی داعش توشی رووداوی نەخوزارو بوون و گیانیان لەدەستداوە، كەچی بەگوێرەی یاساكەی ئێستا مووچەكەی دەبڕێت و هیچ  بۆ خێزانەكەی ناكرێت”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button