"دەستخۆشی لە هەڵوێستی دەکەم"

لاهور شێخ جەنگی پەیامێک ئاڕاستەی قوباد تاڵەبانی دەکات

لڤین:

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سوپاسنامەیەک ئاڕاستەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لەپای ئەوەی له‌سه‌ر مافی كه‌سوكاری شه‌هیدان، ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی هاتۆته‌ ده‌نگ.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکدا کە وێنەیەکی ئاڕاستەی لڤین کراوە تێیدا هاتووە”ده‌ستخۆشی له‌ هه‌ڵوێستی جێگری سه‌روكی حكومه‌ت كاك قوباد تاڵه‌بانی ده‌كه‌م، كه‌ له‌سه‌ر مافی كه‌سوكاری شه‌هیدان، ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی هاتۆته‌ ده‌نگ”.

ئاماژەی بۆئەوەشکردوە”هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بێ جیاوازی و به‌ هه‌موو چین و تویژه‌كانه‌وه، خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی سامانی ژێر زه‌وی و سه‌ر زه‌وی و ئه‌م خاكه پیرۆزه‌ن، ناكرێت لێبگه‌ڕێین به‌مه‌رامی سیاسی بێ به‌ش بكرێن له‌ مافه‌ ره‌واكانیان”.

‎جێی ئاماژەیە ئەم پەیامەی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دوای ڕاگەیەندراوێکی توندی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دێت کە تێیدا ڕایگەیاندبوو” لەوانەیە بە لێدوان و ڕوونکردنەوەی نابەرپرسانە، دڵگران بووبن و وا هەستتانکردبێت کەسانێک هەن، ڕێگرن لەبەردەم وەرگرتنی زەوییەکانتان کە مافێکی ڕەوا و یاسایی خۆتانە. من لێرەوە دڵنیاتان دەکەمەوە کە هیچ کەس و هێزێک نیە، بتوانێت لەبەردەم مافە رەواکانتان بوەستێتەوە”.

ئەو پەیامەی قوباد تاڵەبانی دوای ئەوە دێت، ئه‌مرۆ هه‌ینی‌ وەزارەتی شارەوانی‌و گەشتوگوزار ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوکردەوەو له‌به‌شێكیدا ڕایگه‌یاند”ڕەفتارکردن‌و دابەشکردن‌و مامەڵەکردن لەگەڵ زەوی‌و زاری حکومەت‌و موڵکی گشتی، لەناو سنوری شارەوانییەکان، بەبێ ڕەزامەندیی فەرمی وەزارەتی شارەوانی‌و گەشتوگوزار، هەر لایەن‌و فەرمانگەو کەسێک بیکات، ئەوا یاساشکێنیەو لێکەوتەی یاسایی بەدوادادێت.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button