لە نەخۆشخانەی وەفا یەکەم تووشبووی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

لڤین:

ئەمڕۆ یەكەم تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی “وەفا تایبەت” لە هەڵەبجە، گیانی لەدەستدا.

لەوبارەیەوە د.ئازاد مستەفا، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە، بە لڤینی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەكەم قوربانی و تووشبووی کۆرۆنا لە هەڵەبجە لە نێو نەخۆشخانەی وەفای تایبەت گیانی لەدەستدا.

ڕوونیشیکردەوە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 53 ساڵە و ماوەی 3 ڕۆژ بووە لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستكرد بووە و دانیشتوی قەزای دوكان.

گیان لەدەستدانی ئەو تووشبووە لەکاتێکدایە کە ماوەیەكی زۆر بوو مردن بەهۆی کۆرۆنا لە هەڵەبجە تۆمار نەکرابوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button