گەنجێک بەهۆی کۆترێکەوە گیانی لەدەستدا

لڤین:

گەنجێک بەهۆی هەڵفڕاندنی کۆترەکەیەوە لە سەربانی تەلاری کتێبخانەی گشتی قەڵادزێوە، بەردەبێتەوە و بوسەختی بریندار دەبێت و دوای سێ شەو لە مانەوەی لەنەخۆشخانە گیانی ئەمڕۆ لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لەڕآگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، “پاش ئەوەی 6ی ئەم مانگە گەنجێک بەناوی (هـ . ک . ق) لەدایکبووی ساڵی 2002 پیشەی کاسب لەسەر تەلاری کتێبخانەی گشتی قەڵادزێ بەربۆوە لە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ چارەسەری سەرەتایی بۆ کراو پاشان بەڕێکرا بۆ سلێمانی، دوای چەند ڕۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا”.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە بە وتەی شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە ئەو گەنجە چووەتە سەربانی کتێبخانە بەمەبەستی فڕینی یەکێک لە کۆترەکانی، بەڵام کەوتوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button