سەدر مەرج بۆ مانەوەی هێزە بیانییەكان لەعێراق دادەنێت

لڤین:

موقتەدا سەدر، ڕابەری رەوتی سەدر، رایدەگەیەنێت، پێویستە مانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق بەچەند مەرجێک و ڕێککەوتن بێت، دەشڵێت: ئەگەر هێزە بیانییەكان رێككەوتن بشكێنن ئەوا بە دوور نازانرێت فەرمان دەربكەم هێزی سەربازی لە دژیان بجوڵێنم.

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، لەپەیامێكدا بۆ حكومەتی عێراق سەبارەت بە مانەوەی هێزە بیانییەكان رایگەیاند، “نابێت هێزە بیانییەكان دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی عێراق بكەن، پێویستە مانەوەیان بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بێت، نابێت عێراق بكەنە گۆڕەپانی دەستدرێژی بۆ سەر هیچ وڵاتێك، بە تایبەت وڵاتانی دراوسێ، ناكرێت وەك داگیركار  بمێننەوە و نابێت بوونی سەربازییان بمێنێ”.

هەر بەگوێرەی پەیامەكەی سەدر، “ئاسمانی عێراق وەك زەوی و سنوورەكەی خاوەن سەروەرییە و نابێت بیانییەكان دەستوەردان لە كاروباری ئاسمانی عێراق بكەن، نابێت نوێنەرایەتی دیپلۆماسییان بە ژمارەیەك بێت كە جێی نیگەرانی بێت و پێشینەی دیپلۆماسی نەبێت، تەنانەت ئەگەر بە هاوشێوەیش بێت، دەبێت بوونیان لە بنكە سەربازییەكان نەمێنێ و ئەو بنكانە بگەڕێنەوە بۆ دەستی هێزە ئەمنییەكان، ئەگەر پابەند بوون، ئەوا لەسەر هێزی بەرەنگاری نیشتمانی عێراقە كردە سەربازییەكان بە هەموو شێوەیەك لە دژیان رابگرێت، پێویستە حكومەتیش سزای هەركەسێك بدات هێرش بكاتە سەریان، ئەگەریش هێزە بیانییەكان رێككەوتن بشكێنن ئەوا بە دوور نازانرێت فەرمان دەربكەم لە دژیان و هێزی سەربازی لە دژیان بجوڵێنم”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button