لە بارەی خوێندنەوە پەروەردە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی پلاندانانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیکترۆنی لەبارەی بەکارهێنانی سیستەمی خوێندنی ئەلکترۆنی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا چەند ڕێنماییەک دەدرێت بە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان داوادەکات، بە زووترین کات سەردانی سیستەمی e-Parwarda بکەن بۆ دابەزاندنی ڕاپۆرتی تایبەت بە کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
ئاگاداریەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانانی پەروەردەییەوە بۆ کارگێری قوتابخانەکان (بەکارهێنەری سیستەمی e-Parwarda لە قوتابخانەکان)
سەبارەت بە پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی (eWane) ئاگاداری قوتابخانەکان دەکەینەوە کە :
1 – ئەو قوتابی و خوێندکارانەی ئەم ساڵی خوێندن گواستراونەوه، کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی تایبەت بە سیستەمی ewane گۆڕاوە، پێویستە وشەی بەکارهێنەر و وشەی نهێنییە نوێیەکە بگاتە دەستی قوتابی.
2 – ئەو مامۆستایانەی (هەمیشەیی، وانەبێژ، گرێبەست) کە لەم ساڵەی خوێندن لە قوتابخانەیەک بۆ قوتابخانەیەکی دیکە گواستنراوە ، پێویستە کارگێری قوتابخانەکەی ئێستای کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی تایبەت بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane بداتێ.
3 – کارگێری قوتابخانەکان (ڕاهێنەری قوتابخانە) پێویستە بە زووترین کات سەردانی سیستەمی e-Parwarda بکات بۆ دابەزاندنی ڕاپۆرتی تایبەت بە کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان کە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane. بۆ بینینی کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان پێویستە سەردانی بەشی قوتابخانە لە سیستەمی e-Parwarda بکرێت و پاشان بچێتە ناو بەشی ڕاپۆرتی قوتابخانە، پاشان هەردوو ڕاپۆرتی (ناو و کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی مامۆستایان) وە ڕاپۆرتی (ناو و کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان) داونلۆد بکرێت.
4 – کارگێری قوتابخانەکان بە هیچ شێوەیەک نابێت کۆدی بەکارهێنەر وشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان کە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان بڵاوبکەنەوە.
5 – پێویستە ڕاهێنەرانی سیستەمی e-Parwarda لە پەروەردە گشتییەکان و پەروەردەی قەزاکان بەدواداچوونی تەواو بکەن لەگەڵ قوتابخانەکانیان بۆ جێبەجێکردنی هەموو گۆڕانکارییەکانی خاڵە ئاماژەپێکراوەکان.
زهیر محەمەد عەبدوڵا
ی. ب.گ. پلاندانانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیکترۆنی