لەمساڵدا 140 هەزار كەس دادەمەزرێنرێن

لڤین:

بەپێی یاسای بودجە لە ئەمساڵدا، نزیكەی ١٤٠ هەزار دەرچووی دانەمەزراو لە كەرتی گشتیدا عێراقدا دادەمەزرێنرێن.

لەو بارەیەوە هەیسم جبووری، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەری بەغداد ئەلیەوم-ی ڕاگەیاندووە: بەپێی یاسای بودجەی 2021، ئەمساڵ عێراق 68 هەزار كەس لە كەرتی تەندروستی لە پزیشك ‌و پەرستیار‌ و دەرچووی بەشە پزیشكییەكان، دادەمەزرێنرێن، هەروەها 70 هەزار كەسی دیکەش لە سەرجەمی وەزارەتە خزمەتگوزارییەكان، دادەمەزرێندرێن.

سەرۆكی لیژنەی دارایی ڕوونیشیکردوەتەوە 15 هەزار كەس لەوانەی دادەمەزرێنرێن، لە یەكەمی كۆلێژەكان ‌و خاوەن بڕوانامە بەرزەكان دەبن.

دوێنێ‌ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، یاسای بودجەی گشتی عێراقی بۆ ساڵی 2021 پەسەند كرد، بەڵام ڕوون نییە ئەو دامەزراندنە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە یان نا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button