نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەرداهات

لڤین:

ئەمڕۆ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا 62 دۆلار و 92 سنەتە.

لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 62 دۆلار و 92 سەنتە، هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە 59 دۆلار و 45 سەنتە، ئەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی هەندێک دابەزیوە.

لە مانگی 3ی ساڵی رابردوودا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە کۆتایی مانگی 2ی ئەمساڵەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دەستی بە بەرزبوونەوە کردوە و 15ی مانگی سێی ئەمساڵێش گەیشتە بەرزترین ئاست و نزیک بوەوە لە 71 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button