فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ.. هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ستراتیژیى بۆ پارتی

یەکێک لەو بابەتانەی ، نێچیرڤان بارزانی لەدوا سەفەری بۆ فەرەنسا، باسی لێکردووە داوای لەماکرۆن کرد کە دروستکردنی فرۆکەخانەکەی موسڵ بدەن بە کۆمپانیاکانی گروپ کار..!!
فەرەنسا قەرزێکی ٣٠٠ ملیۆن یورۆیی وەک فەند داوە بەعێراق بۆ دروستکردن و بنیاتنانەوەی فرۆکەخانەی موسڵ..
کە کۆمپانیای ( فرۆکەخانەکانی باریس) فەرەنسی دەیەوێ لەگەل کۆمپانیایەکی ناوخۆی عێراق جێ بەجێی بکات .
لەھەمان کاتدا کۆمپانیای ( کورک – قالیۆنی) تورکییش داوای ئەو پرۆژەیەی کردبوو. بەڵام تورکەکان دوورخرانەوەو درایە کۆمپانیا فەرەنسیەکە.
بۆیە دەڵێن ئەگەرێکی زۆر ھەیە تورکەکان لەپشت ئەو داوایەی نێچیرڤان بارزانین .
بەرحاڵ ئێستا ئەم بڕە پارەیە لەناو یاسای بوودجەی ئەمساڵی ٢٠٢١ بۆ ئەو پڕۆژەیە جێگیرکرا.
پارتی ..بەبەھانەی قەرز وەرگرتن لەم دۆخە ئابووریە، زەرەر بە ئابووری عێراق دەگەیەنێ، ھەوڵێکی زۆری دا ئەو قەرزە بۆ دروستکردنی ئەو فرۆکەخانەیە، نەخرێتە ناو بوودجەی ئەمساڵی حکومەتی عێراق. بەڵام گوێ بەپارتی نەدرا..
چونکە پارتی کردنەوەی فرۆکەخانەی موسڵ ، بەکارەسات دەزانێ بۆ سەر فرۆکەخانەی نێو دەوڵەتی ھەولێر.
لەبەرئەوەی ئەو کاتە خەلکی زۆری کەرکوک و سەلاحەدین و موسڵ لەڕێگای موسڵەوە سەفەر دەکەن.. بەڵکو ترسی ئەوەشیان ھەیە، خەلکی دھۆکیش لەبەر نزیکی موسڵ بۆیان لەھەولێر ، بە ڕێگای موسڵ سەفەر بکەن.
بۆیە ھەموو ھەوڵێک دەدەن ئەم پرۆژەیە سەرنەگرێ.
ئێستاش حکومەتی عێراقی بۆ ئەومەبەستە گفتوگۆی لەگەل چەند کۆمپانیەکی ناوخۆ و کردووە کە ئەو پرۆژەیە لەگەل کۆمپانیە فەرەنسیەکە جێ بەجێ بکەن.
ئامانجی نێچیرڤان بارزانی لەوەرگرتنی ئەو پرۆژەیە، لەڕێگای فەرەنسا، بۆ مردارکردنەوەو جێ بەجێ نەکردنی دروستکردنی فرۆکەخانەکەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button