فرۆکەخانەی هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ئه‌و گه‌شتیارانه ناگرێته‌وه كهگهشت ده‌كه‌ن یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی راگرتنی گه‌شته‌كان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “ئاگاداری گشت هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌كه‌ینه‌وه گه‌شته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر به‌شێوه‌ی ئاسایی به‌رده‌وامه و له كاتی خۆیاندا ئه‌نجامده‌درێن”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ئه‌و گه‌شتیارانه ناگرێته‌وه كهگهشت ده‌كه‌ن یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، بۆیه تكایه له‌كاتی دیاریكراوی گه‌شته‌كاندا له فڕۆكه‌خانه ئاماده بن، دوای ده‌ستپێكردنی كاتی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، به هه‌بونی تكتی گه‌شتكردن، هاتوچۆ بۆ فڕۆكه‌خانه رێگه‌پێدراو ده‌بێت.