عێراق و ئێران روفاتی 68 سه‌ربازیان گۆڕییه‌وه

لڤین:
به هاوكاریی لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ئێران و عێراق روفاتی 68 سه‌ربازیان گۆڕییه‌وه كه له جه‌نگی 8 ساڵه‌ی نێوانیان كوژرابوون.
لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵیتی ئێران رایگەیاند: گۆڕینه‌وه‌ی روفاته‌كان له ده‌روازه‌ی سنوریی شه‌لامچه بووه و عێراق روفاتی 63 سه‌ربازی ئێرانیی راده‌ست كردووه‌ته‌وه، لەبەرامبەردا ئێرانیش روفاتی 5 سه‌ربازی داوه‌ته‌وه به عێراق.
لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی وتیشی: ماوه‌ی زیاترله 30 ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو وڵات تێپه‌ڕیووه و هێشتا ده‌یان خێزانی هه‌ردوولا چاوه‌ڕوانی چاره‌نووسی كه‌سوكاریان ده‌كه‌ن كه له‌و جه‌نگه‌دا كوژراون.