ئەو کەسەی بە رۆژدا دزی لە ماڵیک کرد دەستگیرکرا

لڤین:
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کەلەژێر هەڕەشەی چەکدا دزی لەماڵێک کردبوو کە ژنێکی بەتەمەنی تێدابوو.
پاش ئەوەی دوێنی، لەیەکێک لەگەڕەکەکانی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک ھەڵیکوتابووە سەر ماڵێک کە تەنھا ژنێکی بەتەمەن لەماڵەکەدا بوو لەژێر ھەڕەشەی چەکدا بڕی ٦٥ ھەزار پاوەند و 35 ملیۆن دیناری عێراقی و 13 هەزار دۆلار و بڕێک ئاڵتونی دزیبوو دەستگیرکرا.
پۆلیس ئەوەشی راگەیاند، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە دەستپێکرد، سەرئەنجام ئەمڕۆ مەفرەزەکانی پۆلیس توانیان تۆمەتبار (ئ، ک، م لەدایکبوی ١٩٩٥) بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.
ئەوشی ئاشکرا کرد لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستیشگیراوە بەسەر ئەو پارەو ئاڵتونانەدا کە دزیبوی، لەگەڵ ئەو چەکەی تۆمەتباەکەر بەکاریهێناوە لەکاتی تاوانەکەدا.