لە شارێکی باکوری کوردستان ١٠٢ کۆچبەر دەستگیرکران

لڤین:
پارێزگاریی ئێلحی باکوری کوردستان رایگەیاند ١٠٢ کۆچبەر لە کاتێکدا لە هەوڵدا بوون لەو وڵآتەوە کۆچ بکەن بۆ وڵآتانی دیکە دەستگیرکراون.
پارێزگاریی ئێلح راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا دەڵێت: لە شارۆچکەی حەزۆ ١٠٢ کۆچبەرەکە دەستگیر کران کە ٧٢یان ئەفغانستانی، ١٦یان پاکستانی و ١٤یان بەنگلادیشی بوون.
پارێزگاری شارەکەی باکوری کوردستان ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو کەسانە رادەستی بەڕێوبەرایەتی کۆچ لە پارێزگای ئێلح کراون.