ناوەڕۆکی کۆبونەوەی لایەنە سیاسیەکان ئاشکراکرا

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە ابرەی چەند تەوەرێکی جیاواز ئەنجامدرا.
بە گوێرەی راگەیەیندراوی کۆبوونەوەکە كه جێگرانى سه‌رۆكی هەرێمیش ئاماده‌ى بوون، كێشه و نيگه‌رانييه‌كان خرانه ڕوو و جه‌خت له پێويستى و گرنگيى يه‌كڕيزى، ته‌بايى، گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌نێوان لايه‌نه سياسييه‌كاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، كرايه‌وه.
بەشداربوانی كۆبوونه‌وه په‌سندكردنى ياساى بودجه‌ى عێراقىان به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵى عێراق له قه‌ڵه‌مدا و هيواىان خواست ياساكه جێبه‌جێ بكرێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى به‌سه‌ر ژيان و گوزه‌رانى هاوڵاتيان و دۆخى ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌بێت.
ئامژە بەوەکرا کە دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان، واقعبينى و هه‌ستكردن به به‌رپرساريه‌تيى هه‌مووان و پێكه‌وه‌كاركردن و يه‌كڕيزى لایەنەکان ده‌خوازێت.
سەرۆکایەتی هەرێم راشیگەیاند: کۆبوونەوەکە به گرنگييه‌وه جه‌ختى له پرۆسه‌ى چاكسازى و كاركردن بۆ باشتركردنى گوزه‌رانى هاوڵاتيان و پێويستيى پاراستنى ئازادييه‌كان و ئازاديى ڕاده‌ربڕين و دانانى چوارچێوه و ميكانيزمێك بۆ به‌رده‌واميى ئه‌م كۆبوونه‌وانه كرده‌وه.