شەش ڕێگا بۆ کەمکردنەوەی ئازاری بەشی خوارەوەی پشت

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی د. ھەڤین کەمال شاە محمد*

١-بەکارھێنانی مێشکت لەکاتی ھەست کردن بەئازاردا :
ئەویش بەبەکارھێنانی تەکنیکی جیاواز کە وا لە مێشک و دەماغ دەکات ئەو سیگناڵانەی ئازار کەمتر کاردانەوەیان هەبێت لەمێشکدا یاخود هیچ کاردانەوەیەک نەبێت بۆی، بۆ نموونە وەکو ھەناسەی قووڵ لەکاتی ئازاری زۆردا هەستکردن بە ئازار کەمدەکاتەوە، یاخود خۆ خافڵاندن بەشتێکی ترەوە وەکو سەیرکردنی فلمێکی کۆمیدی ، یاخود گوێگرتن لە موسیکێکی ئارام …هتد .

٢_ ئازار یەکێکە لە ھەرە ھۆکارە گرنگەکانی کەم خەوی وە ھەروەھا بە پێچەوانەشەوە کەمخەوی ڕێژەی ئازار زیاد دەکات، بۆیە باشترین ڕێگا بۆ کەم کردنەوەی ئازاری پشت نوستن و پشووە بۆ ماوەیەکی تەواو کە لەش ئیسراحەتی پێ بکات لە نێوان (٨-١٠) کاتژمێر.

٣- وەرزش بە ناوقەدت بکە :
ماسولکەکانی خوارەوەی پشت و سمت ڕۆڵێکی گەورەیان ھەیە لە دروست بوونی ئازاردا ، وەلەبەر ئەوەی ئەم ماسولکانە لە حاڵەتی جووڵەی ڕۆژانەدا لەوانەیە زۆر نەجوڵێن ، واباشترە ھەمیشە ئەو وەرزشە تایبەتانە بکەیت کە ئەم ماسولکانە دەجوڵێنن .

٤-وەرزش بە ماسولکەکانی ڕانت بکە (hamstring muscle ) بکە:
گرژبوونی ماسولکەکانی ڕان دەبێتە ھۆی ئازار لە ناوچەی پشت و ھەروەھا ناوچەی ئەو جومگەیەی ئەکەوێتە نێوان بڕبڕەکانی پشت و حەوزە وە لەبەر ئەوە ھەوڵ بدە ئەو وەرزشانە بکە کە ئەم ماسولکانە ڕائەکێشن کەبەوەرزشی سترێچینگ بەناوبانگن.

٥- ھەوڵ بدە ئیندۆرفینی لەشت بڕێژیت : ئیندۆرفین ئازار شکێنێکی سروشتیە لە لەشدا ، هەوڵدان بۆ زیاد ڕژانی دەبێتە ھۆی کەمی ئازار. ڕێگا زۆرە بۆ زیاد کردنی دەردانی وەکو وەرزشە ئەیرۆبیکەکان ، شێلان و مەساج کردن ، یۆگا کردن .

٦-جەوەنەی سارد یان گەرم بەکاربێنە :
ھەرگیز بەکەمی دامەنێ لە کاتی ئازاردا بەکارھێنانی جەوەنەی سارد یان گەرم ، چونکە کاریگەریەکی باشیان ھەیە لەکەم کردنەوەی ئازاری خوارەوەی پشتدا ،وەلەکاتی ئازاردانی بەهۆی زەبرێکەوە ، باشترە لەکاتی زەبردا سێ ڕۆژی یەکەم ساردی بەکاربێت و لەدوای ئەوە گەرمی ، دەشتوانیت تاقیبکەیتەوە کە بەکامیان ئازارت نامێنێ ئەوەیان بەکاربێنیت .

*پسپۆڕی ئازار شکاندن و بێھوشکاری



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button