کارگەیەکی ئارد لە سلێمانی داخرا

لڤین:
به‌هۆی هه‌بونی پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان، قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌ی ئاردی سه‌هه‌ند داده‌خات.
رێزان نوری، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه گشتییه‌كان، ده‌ركه‌وتوه كارگه‌ی ئاردی سه‌هه‌ند پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نییه.
ناوبراو وتیشی “له كاتی سه‌ردانی لیژنه‌ی كۆگاكان بۆ كارگه‌ی ئاردی سه‌هه‌ند و پشكنینه‌كانیان، كارگه‌كه پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی نابێت و به‌هۆی رانه‌گرتنی پاكوخاوێنییه‌وه شوێنه‌كه‌ی شیاوی كاركردن نییه و پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كانی تێدابوه”.
ئەوەشی روونکردەوە: له كارگه‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (10) كیلۆگرام خومره‌دا گیراوه كه ماوه‌ی به‌كارهێنانی به‌سه‌رچووه و شیاوی به‌كارهێنان نییه، بە فەرمانی قایمقامی سلێمانیش خاوەنەکەی رووبەڕوی دادگا دەکرێتەوە.