سەرۆک کۆمار یاسای بودجەی عێراقی پەسەندکرد

لڤین:

سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بودجەی عێراقی پەسەندکرد و رایگەیاند، پێویستە جێبەجێکردنی بەندەکانی یاسای بودجە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بێت.

لەمیانی واژووکردنی یاساکەدا بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند: پەسەندکردنی یاساکە بۆ زامنکردنی پێداویستییە گرنگەکانی خەڵکە، هەروەها بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی گشت مووچەخۆران و خانەنشینانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و خەرجییە پێویستییەکانی حکومەتە، بەجۆرێک دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ تەواوی خەڵکی عێراق بھێنێتەدی.

ئەو دووپاتیکردەوە پەسەندکردنی بودجەی گشتی هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی پاراستنی مافە رەواکانی خەڵک و موچەخۆران.

جەختیشی کردەوە لە پشتیوانی رۆڵی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجەی گشتی و یەکخستنی هەوڵی ھەمووان بە ئاڕاستەی ھێنانەدی پێداویستییە گرنگەکانی هاوڵاتیان و بونیادنانەوەی عێراق و گرتنەبەری باشترین رێوشوێن بۆ پشتیوانی لە توێژی کەمدەرامەتەکان و رەخساندنی دەرفەری کار بۆ گەنجان و درێژەدان بە چاکسازی و بەگژاچوونەوەی گەندەڵی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button