تورکیا هاوڵاتییەکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە حەوت جار زیندانی هەمیشەیی سزادەدات

لڤین:

هاوڵاتییەکی خەڵکی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای خۆ رادەستکردنی بە تورکیا لەلایەن دادگایەکی ئەو وڵاتەوە بەتۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە بە حەوت جار زیندانی هەمیشەیی سزادراوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بآڵویکردەوە ئازاد سادقی‌فەر تەمەن ٢٢ ساڵە و ماوەی سێ ساڵە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستبەسەر و لە بەندیخانەی شاری باتمان‌دا بەندکراوە.

ئەو هاوڵاتییە کوردە لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە بەشداری هێزەکانی پەکەکە بووە و لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردووە، هەرچەندە خۆی رادەستکردووە بەڵآم لەایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراوە لەم دوواییانەشدا بە حەو جار زیندانی هەمیشەیی سزادراوە.

ئازاد سادقی‌فەر لەماوەی ئەو سێ ساڵەی دەستبەسەرکراوە نەیتوانیوە چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت و تەنیا جاروبار ڕێگەی پێدراوە بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە خێزانەکەیەوە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button