وەزارەتی پەروەردە لە بارەی خوێندنەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن رایگەیاند راگرتنی خوێندن بەردەوام دەبێت تا بڕیاری کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی کۆرۆنا.
وەزارەتەکە لە راگەیەیندراوێکدا دەڵێت: تا وەکو ئەنجامدانی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکومی – ناحکومی ) بە داخراوەیی دەمێننەوە.
وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاندووە “تەنها تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن، بە گوێرەی خشتەی راگەیەندراو بەردەوام دەبن بە رێککارەکانی خۆپارێزیییەوە”.