فازڵ بەشارەتی: نارجۆکێک بۆ ماڵەکەم هەڵدراوە

لڤین:

بە وتەی خۆی بەرپرسی پێشووی لقەی ١٢ی پارتی لە هەڵەبجە شەوی رابردوو هەوڵدراوە نارنجۆکێک بخرێتە ماڵەکەیەوە بەڵام ئەو کاسەنەی کارەکەیان کردووە نارنجۆکەکەیان فرێداوەتە ماڵی دراوسێیەکیانەوە.

درەنگانی سەوی رابردوو لە کاتژمێر ١٢.٣٠ خولەک نارنجۆک هەڵدەدرێت بۆ ماڵی فازڵ بەشارەتی، بەرپرسی پێشووی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام دەکەوێتە ماڵێکی پەنایان و زیان بە ئۆتۆمبێل و شووشەی پەنجەرەی ماڵە دراوسێکەیان گەیشتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بە وتەی فازڵ بەشارەتی، بۆ کەناڵی رووداوی نزیک لە پارتی لەڕێگەی بەکارهێنانی ماتۆڕسکیلێک ویستوویانە نارنجۆکەکە فڕێبدەنە ماڵەکەیەوە، بەڵام بەهۆی پەلەپەل و شڵەژانیان نارنجۆکەکە کەوتووەتە ماڵێکی دراوسێی، لەوکاتەشدا ئەو لە ماڵەوە نەبووە.

بە هۆی ئەوەی بەشارەتی دوو هاوسەری هەیە لەو کاتەدا ئەو لەو ماڵەیاندا نەبووە و لەوبارەیەوە دەڵێت “ئەوان زۆر باش دەزانن من لەم ماڵەمدا نەبووم، دوو ماڵمان هەیە، لە ماڵەکەی دیکەم بووم و ئەوانیش نارنجۆکەکەیان بۆ ئەو ماڵە فڕێداوە کە منی لێنەبووم”.

لەبارەی هۆکاری ئەو نارنجۆکە بۆ یەکێک لە ماڵەکانی بەرپرسەکەی پێشووی پارتی وتیشی “لە رۆژانی رابردوو لێدوانم هەبوو لە یەکێک لە راگەیاندنەکان، لەوانەیە قسەکانم خەڵکێکی سەخڵەت کردبێت، کەسێکیش بۆی نووسیوم چاوەڕوانی کردەوەیەکی لەو شێوەیە بکە کە رووبەڕووت دەبێتەوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button