تەندروستی هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:

تەندروستی هەولێر سەبارەت بەو کەسەی دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا نیشانەی لێ دەرکەوتووە و دەڵێت ئەو نیشانانە ئاساییە.

بەڕیوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە کە “لەڕۆژی دووشەمە ٥ی نیسان لە بنکەیەکی تەندروستی پێکوتەی دژە کۆڕۆنای وەرگرتووە، لەڕۆژی دوایی سێشەممە ٦ی نیسان تووشی ئازاری لەش و تاهاتووە.

تەندروستی هەولێر روونیشیکردووەتەوە “ئەم نیشانە لاوەکیانەی وەك تا و لەرز و ژانی لەش چاوەڕوانکراوە و لەهەندێك کەس ڕوودەدات و لەوانەیە بۆماوە ۲٤ بۆ ٤۸ کاتژمێر بمێنێتەوە، ئەم نەخۆشە ئەمڕۆ ۷/٤/۲٠۲۱ سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کردووە چارەسەری تەواوی پێشکەش کراوە بۆ ماوەیەکی کاتی ماوەتەوە و دواتر نێردراوەتەوە ماڵەوە”.

لە روونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە “تیمی پاراستنی تەندروستی پەیوەندی بەناوبراو کردووە وبەردەوام چاودێری دۆخی تەندروستی ئەم بەڕێزە دەکات تەنها پێویستی بە پشوو هەیە لەگەڵ ئەو چارەسەریانەی کە تا دێننە خوارەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button