کەسێک بە ناوی ئاسایشەوە رێگری لە خەڵک کردووە

لڤین:
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە بە ناوی ئاسایشەوە رێگری لە هاوڵاتییەك كردوەو پارەو مۆبایلی لێسەندوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە “بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ا. ص. م.) لە شەقامی 100 مەتری نزیک (فامیلی مۆڵ) دەستگرکرد، کە لە گەڕەکی هەولێری نوێ بە ناوی ئاسایشەوە ڕێگری لە هاوڵاتییەک کردبو و پارەو مۆبایلی لێ ستاندبو.”
پۆلیس ئەوەشی خستۆتەڕو”تۆمەتباری ناوبراو، کە هاوڵاتییەکی مەدەنییەو هیچ پەیوەندییەکی بە هێزەکانی ئاسایشەوە نییە، دوای دەستگیرکردنی، ڕادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا.”