حکومەتی هەرێم پاداشت و خەرجی هاندان بۆ بەشێک لە کارمەند و پزیشکان خەرج دەکات

لڤین:
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت، بڕیاردراوە پاداشت و خەرجی هاندان بۆ تیمەکانی پزیشکی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا خەرج بکرێت.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەرۆژی جیهانی تەندروستیدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم پاداشت و خەرجی هاندان بۆ تیمەکانی پزیشکی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا خەرج دەکات.
ساڵی رابردووش ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەو بەشەی کارمەندان و پزیشکان هاندانی تایبەتی خەرج کرد، بە هۆی ئەوەی ئەوان لە پێشەنگی ئەو کەسنە بوون کە مەترسیان لە سەرە.