ئەمریکا 150 ملیۆن دۆلار یارمەتی بۆ فەڵيستین تەرخان بکات

لڤین:

ئیدارەی بایدن پلانی هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی پاکێجێکی نزیکەی 150 ملیۆن دۆلاری یارمەتی ئەمریکا بۆ فەلەستینییەکان ڕابگەیەنێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز، رایگەیاند، ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە بە دەستپێکردنەوەی دابینکردنی بەشێک لە هاوکارییەکان بۆ فەلەستینییەکان کە بەهۆی ئیدارەکەی دۆناڵد ترامپ رایگرتبوو.

بە گوێرەی سەرچاوەکان زۆربەی ئەو هاوکاریانە لەڕێگەی رێکخراوی هاوکاریەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان  دە بەخشڕێتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە ئەو بڕیارە بە فەرمی ڕابگەیەنێت، ئەوەش وەک بەشێک لە هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ بەهاکاریکردنی زیانەکانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ فەلەستینییەکان لە ژێر فەرمانەکانی ترەمپ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button