“بیمەی ئۆتۆمبێل، لەمانگانەی 500 دۆلارەوە بۆ 76 دۆلار”

لڤین: وەرگیراوە لە گەیسبووکی گۆران دوکانی
بیمەی ئۆتۆمبێل (Car Insurance) یەکێکە لەو بیمانەی کە لەسەرانسەری ئەمەریکادا ئیجباریەو هەرکەسێک ئۆتۆمبێلی هەبێت، دەبێت بیمەی بۆ دابین بکات، بەپێچەوانەوە ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت بیمەی نەبێتو شۆفێری بکەیت و پۆلیس ڕاتگرێت تاکو دووجار غەرامە دەکرێیت بەلام لەجاری سێهەمدا مۆڵەتی شۆفێریت لێ دەسەنرێتەوەو غەرامەکەش چەند بەرامبەر دەبێت.
کۆمپانیاکانی دابینکردنی بیمەی ئۆتۆمبێل لەئەمەریکادا یەکجار زۆرن، هەندێکیان لەسەر ئاستی جیهانداو هەندێکیان لەسەر ئاستی ئەمەریکاو هەندێکیشیان لەسەر ئاستی ویلایەتێک یان چەند ویلایەتێک کاردەکەن، کەئەم جۆرەیان پێیان دەگوترێت بیمەی محەلی (local insurance)، ئەم جۆرەیان باشترینیانە، چونکە زۆرترین بەنەفێتت بەکەمترین پارە پێ دەدات!
لێرە لەئەمەریکا بەناوی بازاڕی ئازادەوە قۆڵبڕین و ساختەچیەکی زۆر لەکۆمپانیاکاندا هەیە، پێویستە هەمووکەس بەوریایەوە گەڕانێکی ورد لەناو کۆمپانیاکان بکات لەگوگڵدا یانیش پرس بەکەسانی چواردەوربکات تاکو بگات بە بیمەیەکی موناسب، لێرە زۆرن ئەو خەڵکانەی تەنانەت بۆ دابینکردنی بیمەکانی دیکەش کەوتونەتە داوی کۆمپانیاکانەوە بەپێدانی بڕەپارەیەکی زۆری مانگانەو خزمەتێکی کەم، وەک بیمەی تەندروستی (health insurance) بیمەی ژیان (life insurance) بیمەی خانو (Home Insurance)،
ئەمڕۆ بۆ دابینکردنی بیمەی ئۆتۆمبێلەکەم گەیشتمە ئەو ئامانجەی کەماوەیەک بوو سێرچم لەسەردەکردو بەدوایدا دەگەڕام!، ئەو کۆمپانیایەی پێشتر ئیشتراکم لەگەڵیان هەبوو بەنەفێتەکەیان تەنها بۆ تەرەفی بەرامبەر بوو کەپێی دەگوترێت (Liability Coverage) بۆ ئەم پلانە مانگانە بڕی 180 دۆلارم پێ دەدان، بەڵام لەکاتی ڕووداوێکی هاتوچۆدا (ئەگەر خەتای من بوایە) تەنهاوتەنها قەرەبوی ئۆتۆمبێلی بەرامبەرمیان دەکرد، لەوە زیاتر هیچ قەرەبویەکی گیانی و ماددی خۆم یان ئۆتۆمبێل و سەرنشنی بەرامبەریان نەدەکرد! بەلام ئەمرۆ لەگەڵ کۆمپانیایەکی دیکەدا کەقەرەبوی گیانی و ماددی خۆم و بەرامبەریش دەکەن تەنها مانگانە بەبڕی 76$ دۆلار! لەکاتێکدا من پێشتر بڕی 180$ دۆلار مانگانەی بیمەی ئۆتۆمبێلەکەم بوو، بەلام هاوڕێیەکم لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بڕی 500$ دۆلاری دەدا کەئەمڕۆ ئەوەی ئەویشم دابەزاند بۆ ئەو بڕە پارەکەمە 76$ دۆلار، لەهەموویشی گرانتر وڵاتی کەنەدا بەتایبەت شاری ڤانکۆڤەرە کەخەڵک دەناسم مانگانە سەروی 1200$ دۆلار دەدات،…
ئەو کۆمپانیایەی ئەمڕۆ ئیشتراکم لەگەڵ کردن کەڤەری هەموو ئەم خاڵانە دەکات لەهەر ڕووداوێکی هاتوچۆدا:
یەکەم: قەرەبوی ئۆتۆمبێلی خۆم و بەرامبەر (Full Coverage) لەڕووداوی هاتوچۆدا تەنانەت ئەگەر لەڕووداوەکەدا (خۆیشم موخالیف بم)
دووەم: قەرەبووی زیانی ماددی (مردن یان بریناربون و کەمئەندام)ی کەسێک (خۆم، شۆفێری بەرامبەر، سەرنشینی خۆم، سەرنشینی ئۆتۆمبێلی بەرامبەر)
سێیەم: بەدەمەوە هاتن بۆ هاوکاریە سەرەتایەکانی وەک (پەنچەربون، نەمانی بەنزین، باتری، کێشە میکانیکیەکان).
چوارەم: لەکاتی عاتڵ بوندا گواستنەوەی ئۆتۆمبێل بۆ ئەوشوێنەی خۆت مەبەستتە.
پێنجەم: لەهەر ئاژەڵێکی ماڵیبەیت قەرەبوکردنەوەی بریناربونی.
شەشەم: (هەندێک) وردە خزمەتگوزاری دیکەی وەک داشکاندنی بەنزین و ڕۆن گۆڕین و میکانیکی…
دەمەوێت ئەوە بڵێم سەرەتا خۆم ئاماژەم بەوەکردوە ڕاستە لێرە لەژێر ناوی (بازاڕی ئازاد)دا، قۆڵبڕین و ساختەچێتی هەیە، بەڵام بۆکێ؟! بۆ ئەوانەی بێ مامەڵەو سێرچ و پرسیارکردن بیمە ئەکەنەوە، بەکورتی مەبەستم لەمرۆڤە (گەمژەکانە)، چونکە گەمژەکان لەئەمەریکاش بەشخوراون!، ئەگەرنا زۆربەی کۆمپانیاکان کاتێک مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەیت ئەگەر بەڵگەیان پیشان بدەیت لەگەڵ کۆمپانیا کۆنەکەت مانگانە بەچەند ئیشتراکت کردوە لەوکاتەدا کۆمپانیا تازەکە (ئەگەر بزانێت قازانج ئەکات) لەکۆمپانیای پێشووتر زیاتر داشکاندنت بۆ ئەکات، دواتر نایا پێت بڵێت ئەمەم بەس بۆتۆ کردوە، یان لەبەر ئەوەی قژت کاڵەو چاوت شینە، یان ناسیاویت، یان خزمی فلانیت و لای فیسارەوە هاتویت!! بەڵکو هەرکەسێکیشیان بۆ جۆین بکەیت بەو داشکاندنەی تۆ بۆی ئەکەن و تەنانەت (هەندێکیان) بڕێک پارەش ئەدەن بەتۆ حەقی ئەوەی ئەوکەسەت پێ ناساندون!
تێبینی/
یەکەم: هەر کوردێک دانیشتوی ئەمەریکایەو ئینشورانسەکەی بەرزە باپەیوەندیم پێوەبکات هاوکاری دەکەم (بەو مەرجەی ئەکسدنت و تکتی Reckless driving و تکتی DUI نەبێت)
دووەم: لەئەمەریکا بەپێی تەمەنی شۆفێرو تکت و جۆری تکت و ئەکسدنت و بەهاوجۆری ئۆتۆمبێلەکەو هەروەها گەورەو بچووکی ئەو شارەی لێی ئەژیت، بیمەی ئۆتۆمبێل لەکەسێکەوە بۆ کەسێکیتر نرخەکەی بەرزو نزم ئەکات.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button